به ناوی خودای مه‌زن
کۆمپانیای وه‌به‌رهێنان و بازرگانی (ڵنیع تجارت سیمین) له ژێر ناوی بازرگانی (سوپر اکشن) دا، له ساڵی (1350) وه چالاکی خۆی له بواری وه‌به‌رهێنانی به‌رهه‌مه‌کانزاییه کان وه ک:هوماره‌کانی ژێر گوشار، گۆڕێنه‌ری گه‌رما و سه‌رما، مه‌نجه‌ڵه‌کانی ئاوی گه‌رم، ئاوی داخ، هه‌ڵم و ڕۆنی داخ و بینا کانزاییه کاندا ده‌ست پێ‌کرد. ئێستاش پاش 4 ده‌یه به‌رهه‌مهێنان، ئه م یه‌که‌یه، به شانازییه‌وه، بڕوانامه‌ی جۆراوجۆری وه‌ک: مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی نیشانه‌ی ستانداردی ئیجباری، بڕوانامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی لێکۆڵینه‌وه و گه‌شه‌ی یه‌که‌کانی وه‌به‌رهێنانی (آر اند دی) و بڕوانامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی کوالێتی ته واو (تی کیو ام) ی وه‌ده‌ست هێناوه.
ئێستاش به شانازییه‌وه، له لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی ستاندارد و لێکۆڵینه‌وه سه نعه‌تیه‌کانه‌وه وه‌کوو یه‌که‌ی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگاکان له بواری کۆنترۆڵی کوالێتی به‌رهه‌مه‌کاندا، هه‌ڵبژێردراوین.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1380وه له بواره‌کانی : سه‌رمایه‌دانان بۆ کڕینی هه‌موو جۆره ئاسن و پارچه‌کانزاییه‌کان ، هاورده‌کردن و هه‌نارده‌کردنی جۆره‌کانی مێڵگرد، نه‌بشی، ناودانی، بیلێت، وه‌ره‌ق، تیرئاسن و که‌رسته‌کانی تری بیناسازی به چه‌شنی: (ئێسلوب و تایل) و چیمه‌نتۆدا، چالاکی بازرگانیمان ده‌ست پێکردووه. ئه‌وڕۆکه‌ش به هاوڕایی و یارمه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی پێکهاتوو له ئه‌ندازیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای بازرگانی، کارمه‌ندان و کرێکاران، توانیومانه هه‌نگاوێکی مه‌زن له بواری گه‌شه و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی وڵات‌دا هه‌ڵبگرین.
ئاواتم به‌خته‌وه‌ری و ته‌ندروستی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته!
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
حسێن سیمین پوور