مه‌نجه‌ڵه پۆلآییه‌کانی ئاوی گه‌رمی ئه‌م یه‌که‌یه، به گوێره‌ی ستانداردی میللی ئێران به ژماره‌ی ISIRI- 7911 یان هاوتا به‌ریتانیه‌که‌ی BS-855 و به یارمه‌تی نه‌رمه‌ئامێرگه‌لێ وه‌ک:
Superaction Boiler Design , Fire Cad ژماره‌ی (11678)ه‌وه، داده‌ڕێژرێن و به‌رهه‌م دێن.
سازکردنی ئه‌م جۆره مه‌نجه‌ڵگه‌له هه‌تا زه‌رفیه‌تی 400/000 کیلۆکالێری له‌سه‌ر کاتژمێر، به شێوه‌ی Incerse F/ame ئه‌نجام ده‌درێت که له زه‌رفیه‌ته‌کانی سه‌رووی 300/000 کیلۆ کالێری له‌سه‌ر کاتژمێردا، توانای وه‌به‌رهێنانی به شێوه‌ی (Wet Back ,Dry Back)ی هه‌یه.
هه‌موو قۆناغه‌کانی داڕشتن و وه‌به‌رهێنان، له ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری کارناسانی کۆمپانیاکانی چاودێری ته‌کنیکی‌دان که ئه ویش له ژێر کۆنترۆڵی فه‌رمانگه‌ی ستاندارد و به‌شی کۆنترۆڵی کوالێتی ئه‌م یه‌که‌یه دایه.
که‌رسته‌کانی به‌کاربراو له هه‌موو به‌رهه‌مه‌کاندا، له وه‌ره‌قی خۆڕاگر له به‌رانبه‌ر هاونشینی ئاگر و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاودا A516 G R- 70 , (DIN17155)17MN4، بۆڕی بێ درزی دژه ئاگر A106 GR B,ST- 35.8 (DIN- 17175)، ساز ده کرێن و هه‌موو لقه‌کان به له به‌رچاوگرتنی ستانداردی ASTM A105, A106، هه‌ڵده‌بژێردرێن. هه‌موو جۆشه‌کانی پێوه‌ندیدار، به گوێره‌ی ستانداردی ASME Sec.IX داده‌ڕێژرێن و پاش ئه‌رێ کردن و سازکردنی (PQR ,WPS)ی پێوه‌ندیدار، به یارمه‌تی یه‌کێ له شێوه‌کانی (TIG , MAG, MIG, SMAW) و... به فیلێری تایبه‌ته‌وه، ئه‌نجام ده‌درێن. (بۆ وێنه: له شێوه‌ی SBAW بۆ جۆشکارییه‌کانی نفووزی له ئه‌لکترۆدی (AWS)E6010) و بۆ جۆشه‌کانی‌تر، له ئه‌لکترۆدی (E7018(AWS) که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.