مه‌نجه‌ڵه‌کانی گرووپی وه‌به‌رهێنان و پیشه سازی «سووپر ئه‌کشێن»، به‌ گوێره‌ی ستانداردی ISIRI- 4131 یان هاوتا بریتانیه‌که‌ی BS-2790 و به‌ یارمه‌تی نه‌رمامێرگه‌لێ وه‌ک" Boiler Design Proffessional, Fire cad، و له‌ جۆره‌کانی کۆڵه‌که‌یی، ئه‌ستوونی، پشت ته‌ڕ و پشت وشک داڕێژراون و له‌گه‌ڵ ستانداردی (ASME Sec. Vll)یشدا دێنه وه.

ئه‌م یه‌که‌ی وه‌به‌رهێنانه‌، توانای به‌رهه‌م‌هێنانی مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵمی هه‌یه‌ به‌ گوشاره‌کانی 6 هه‌تا 20 جار و به‌ زه‌رفیه‌تی گه‌رمایی 100 کیلۆگرام له‌سه‌ر کاتژمێردا، که‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌کانی داڕشتن و سازکردندا، له‌ ژێر چاودێری و تاقی کردنه‌وه‌ی کارناسانی کۆمپانیاکانی پشکنینی ته‌کنیکی دان که ئه¬وانیش، له‌ ژێر کۆنترۆڵی فه‌رمانگه‌ی ستاندارد و به‌شی کۆنترۆڵی کوالێتی ئه‌م یه‌که‌یه‌ دان.

که‌رسته‌ به‌ کارهێنراوه‌کان له‌ هه‌موو داڕشتنه‌کاندا، له‌ وه‌ره‌قی خۆڕاگر له‌ به‌رانبه‌ری هاونشینی ئاگر و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاودا A516 GR- 70, (DIN17155) 17MN4 و بۆڕی بێ درزی دژه ئاگر   A106GR- B, ST- 35.8 (DiN-17175) ساز ده کرێن و هه‌موو لقه‌کانی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ستانداردی ASTMA105, A106 هه‌ڵده‌بژێردرێن. هه‌موو جۆشه‌کانی پێوه‌ندیدار، به‌ گوێره‌ی ستانداردی ASME SEC.IX داده‌ڕێژرێن و پاش ئه‌رێ کردن و سازکردنی PQR, WPSی پێوه‌ندیدار، به‌ یارمه‌تی یه‌کێ له‌ شێوه‌کانی TIG,MAG, MIG,SMAW و... و به‌ فیلێری تایبه‌ته‌وه‌ جۆشکاری ده‌کرێن.