ئه‌م یه‌که‌ی وه‌به‌رهێنانه، توانای داڕشتن و به‌رهه‌م‌هێنانی هه‌موو جۆره مه‌نجه‌ڵێکی ڕۆنی داخ، له جۆری کۆڵه‌که‌یی و ئاسۆیی به گه‌رمای جۆراوجۆره‌وه‌ی هه‌یه. به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م جۆره مه‌نجه‌لآنه، توانای ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به گه‌رمای به‌رز له گوشاری که‌مدا هه‌یه. ئه‌م سیسته‌مه به هۆی پێویست نه‌بوون به ئاو، نه‌پورتووکان، بنه‌نیشته نه‌بوون، گوشاری کاریی که‌م و دڵنیایی، کۆنترۆڵی هاسان و که‌م خه‌رجه‌وه، له بازاڕدا به جوانی پێشوازی لێ ده‌کرێ و ڕۆژ له دوای ڕۆژ پێگه‌ی پته‌وتری له سه‌نعه‌تی گه‌رماییدا، بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. مه‌نجه‌ڵه‌کانی ڕۆنی داخی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی سووپر ئه‌کشێن، به گوێره‌ی ستانداردی AP1560,AP1530 داڕێژراون و به‌رهه‌م دێن. ئه‌و بۆڕییه‌ی که له مه‌نجه‌ڵی ڕۆنی داخدا به کارهێنراوه، له جۆری پۆلآی دژه ئاگری ST45.8,ST35.8 ساز کراوه. هه‌موو جۆشه‌کان، به تێسته‌کانی N.D.T تاقی ده‌کرێنه‌وه و مه‌نجه‌ڵه‌که‌ش، پاش تێستی کۆتایی کارناسانی کۆنترۆڵی کوالێتی، پێشکه‌ش ده‌کرێت. مه‌نجه‌ڵه‌کانی ڕۆنی داخ به گوێره‌ی زه‌رفیه‌تیان، تاک کۆیل، دوو کۆیل یان سێ کۆیل له‌یه‌ک، دوو یان سێ به‌شی بۆڕییه‌که پێک دێنن. شیاوی ئاماژه‌یه راندمانی مه‌نجه‌ڵه‌کانی ڕۆنی داخی ئه‌م یه‌که‌یه زیاتر له له سه‌دا هه‌شتاد، به‌راورد کراوه.
مه‌نجه‌ڵه‌کانی ڕۆنی داخی سووپر ئه‌کشێن له پارچه و که‌رسته‌کانی خواره‌وه پێک هاتووه:
1: توێکڵ 2: کۆیلی گه‌رمایی 3: ده‌رگاکانی سه‌ره‌تایی و کۆتایی 4: به‌رگره‌ی ئاگرنه‌گر و پۆشه‌ن 5: مه‌شخه‌ڵ 6: تێرمۆمه‌تر و تێرمۆستات 7: شێری گه‌ڕانه‌وه 8: شێری چوون 9: شێری دڵنیایی10: سویچی کۆنترۆڵی گوشار 11: شێری خاڵی کردنه‌وه 12: مانۆمه‌تر 13: تابڵۆی کاره‌با 14: ئه‌ستوون و شاسی.
تێبینی: له ئایتێ‌می ژماره پێنج به‌م لاوه، به گوێره‌ی داواکاری کڕیار، ده‌کرێ بگۆڕدرێ.