ئه‌و سه‌ختیه‌ی که له ئاودا (کۆمه‌ڵه‌ی یۆنه‌کانی که‌له‌سیۆم و مه‌نیه‌زیۆم) هه‌یه، هۆکاری پێکهاتنی نیشتنه‌بنن، له مه‌نجه‌ڵه‌کانی گه‌رما، بورجه فێنک که‌ره‌وه‌کان و بۆڕییه‌کان و... که ئه‌مه‌ش زیانی زۆر به ڕووی کانزا‌کان ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها له بواره‌کانی‌تری به کارهێنانیشدا، کیشه‌ی زۆر دێنێته ئاراوه.
یه‌کێ له باوترین سه‌ختی‌گره‌کانی ئاو، سه‌ختی‌گره ڕزێنییه‌کانه، به جۆرێ که ڕزێنه‌کان، که‌له‌سیۆم و مه‌نیه‌زیۆمی ئاو، له‌گه‌ڵ سۆدیۆمدا ده‌گۆڕن و ڕاده‌ی سه‌ختیه‌که‌ی که‌م ده‌که‌نه‌وه و پاش تێروپڕ (اشباع) بوونی ڕزێنه‌که، به گیراوه‌ی ئاو و خوێ (کلۆریدی سۆدیۆم 10%) ده‌یشۆنه‌وه، هه‌تا تایبه‌تمه‌ندی گۆڕینی یۆنه‌که‌ی ببوژێته‌وه. شیاوی ئاماژه‌یه به‌کارهێنانی ئاوگه‌لێ که هه‌ڵگری وردیله‌گه‌لێ وه‌ک: قوڕ و لیته، کولۆر، سوێریگه‌لێ وه‌ک: ئاسن، مه‌نگه‌نێز و... ڕزێنه‌کان ده‌پورتووکێنن و ته‌مه‌نی به سوودیان که‌م ده‌که‌نه‌وه.
سه‌ختی‌گره‌کانی نیوه ئۆتۆماتیکی یه‌که‌ی وه‌به‌رهێنانی سووپر ئه‌کشێن، له زه‌رفیه‌تی 45/000 گرینه‌وه هه‌تا 2/000/000 گرینی ته‌واو به ستاندارده سه‌رده میه کان و به له به‌رچاوگرتنی هه‌موو لایه‌نه ته‌کنیکی و ئه‌ندازیارییه‌کان، بۆ دابین کردنی ئاو به کوالێتی به‌رزه‌وه، داڕێژراون.
تایبه‌تمه‌ندی گشتی ئامێره‌کانی سه‌ختی‌گر:
1. ئه‌م ئامێرانه بۆ گوشاری کاریی 6 جاری داڕێژراون.
2. سیسته‌می دابه‌شکردنی ئاوی پڕۆپۆلین، بۆ یه‌کسان دابه‌شکردنی ئاو و به‌ره‌و سه‌ربردنی به‌هره (ڕاندمان)
3. شڵه‌نگه‌کانی ژێره‌وه (پڕژێنه‌ره‌کان)، به گوێره‌ی باردۆخه‌که له دوو جۆری پۆلی پڕۆپیلێن و برنجی ساز ده کرێن.
4. پۆششی ئێپۆکس بۆ ناوه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌ره‌و سه‌ربردنی ته‌مه‌نی ئامێره‌که.
5. به‌ستێنی ڕزێن، به ئاڵوگۆڕیی یۆنی به‌رزه‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕزێنه کاتیۆنیه‌کان به کوالێتی به‌رز و توانای بووژاندنه‌وه‌ی خێراوه
6. کاناڵه‌کانی پێڕاگه‌یشتنی سه‌ر و ژێر
7. سه‌رچاوه‌ی خوێی هاوڕێ، له دوو جۆری پۆلی ئتیلێن و پۆلآی گاڵوانیزه‌دا.