بۆ جوداکردنه‌وه‌ی خه‌وشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان و قوڕ و لیته‌ی ناو ئاو، له ئامێری فیلتێری زیخی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. به سه‌رنج به تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێ وه‌ک: خێرایی به‌رزی پالآوتن، پێویستی به جێگه‌ی که‌م، که‌وتنی گوشاری خواره‌وه، فیلتێره زیخیه‌کانی ژێر گوشار وه‌کوو باوترین جۆری فیلتێره زیخییه‌کان به‌کارده‌برێن. به شێوه‌ی ئاسایی له‌م جۆره فیلتێرانه‌دا، له ئاقاره چه‌ن دانه‌کان (سیلیس له قه‌باره‌ی جۆراوجۆردا) که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت، به جۆرێ که ده‌نکه درشته‌کان ده‌که‌ونه ژێره‌وه و ده‌نکه سووکه‌کانیش ده‌که‌ونه سه‌ره‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی وردیله هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان له به‌ستێنی سافیدا، هۆکاری زیاد بوونی که‌وتنی گوشاری ئاوه له کاتی تێپه‌ڕ بوون له سافیه‌وه، که ده‌بێ فیلتێره‌که له کاری پالآوتن بکه‌وێت و بچێته قۆناغی شۆردنه‌وه. سافییه‌کانی ژێر گوشاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سووپر ئه‌کشێن، به دوو شێوه‌ی کۆڵه‌که‌یی و ئاسۆیی داده‌ڕێژرێن و ساز ده‌کرێن. وردیله‌کان هه‌تا ئه‌ندازه‌ی 10 میکرۆن توانای بنه‌نیشته بوونیان هه‌یه، که داوامان ئه‌مه‌یه، پێش له سافیه زیخییه‌کان، له حه‌وزۆکه‌کانی (ئه‌ستێرکه بچووکه‌کان) بنه‌نیشته بوون که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گشتی فیلتێره زیخییه‌کانی ژێر گوشار:
1. ئه‌م ئامێرانه بۆ گوشاری کارکردنی 6 جار داڕێژراون
2. شوێنی ڕاگرتنی شڵه‌نگه‌کان له‌سه‌ر هاوێنه‌ی ژێره‌وه‌دا به جۆرێ داڕژێراوه که ئیدی پێویست به هیچ جۆره جۆشکاری له‌سه‌ر هاوێنه‌که ناکات.
3. هه‌موو لایه‌نه‌کانی ناوه‌وه‌ی، به دوو توێی ڕه‌نگی ئێپۆکسی داپۆشراوه
4. شڵه‌نگه‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی کارکردن، له دوو جۆری پۆلی پڕوپیلێن و برنجی ساز ده کرێن.
5. هه‌ر ئامێرێک به کاناڵ‌گه‌لێکی پێڕاگه‌یشتنی سه‌ر و ژێر و مانۆمه‌تره وه، ته‌یار کراوه.