هۆماره‌کانی پاشکه‌وت کردنی هه‌وا، هۆماره‌کانی سه‌ر زه‌وی به میچی نه‌گۆڕ یان مه‌له‌وه‌ر و هۆماره‌کانی بگۆڕی ماشێنی، به گوێره‌ی ستانداردی BS- 2654.,API 650, API620 به یارمه‌تی نه‌رمامێرگه‌لێکی تایبه‌ت وه‌ک: TANKو... به ده‌ستی پسپۆڕان و ئه‌ندازیارانی به ئه‌زموونی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌نعه‌تی سووپر ئه‌کشێن، به به‌رزترین کوالێتیه‌وه ساز ده‌کرێن.
ئه‌م به‌رهه‌مگه‌له توانای ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه هاوچه‌شنه‌کانی ناو و ده‌ره‌وه‌ی ولآتیان هه‌یه و له ژێر چاودێری وردی چه‌ندی و چۆنی، به‌شی کۆنترۆڵی کوالێتی یه‌که‌ی داڕشتندا به‌رهه‌م دێن.
هه‌موو جۆشکارییه پێوه‌ندیداره‌کان به یارمه‌تی یه‌کێ له شێوه‌کانیMIG– MAG– SMAW–TIG و به له‌به‌رچاوگرتنی بابه‌تی به‌کارهێنانی و له لایه‌ن به‌شی کۆنترۆڵی کوالێتیه وه، له هه‌ر قۆناغێکدا به گوێره‌ی ستانداره‌کانی سه‌ره‌وه کۆنترۆڵ و تێست ده‌کرێن. که‌رسته‌کانی به‌کارهێنان له سازکردنی ئه‌م جۆره هومارگه‌له‌دا، زۆرتر له پۆلآ نائالیاژییه‌کان وه‌ک: ST-37,ST-42,ST-52 و یان ئێستنلێن ئێستیل، به رهه م دێن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سووپر ئه‌کشێن، توانای وه‌به‌رهێنانی ئه‌م هومارانه‌ی، هه‌تا ئه‌ستوورایی 25 میلی‌مه‌تر و تیره‌ی 60 مه‌تری هه‌یه.
ئه‌م جۆره هومارانه له‌جۆره‌کانی: خڕ، لووله‌یی و سێجادا ساز ده‌کرێن و هوماره لووله‌ییه‌کان له سه‌ر داوای کڕیار، به سه‌رکلآوه‌گه‌لی خڕ، هاوێنه‌یی یان هێلکه‌ییه‌وه به‌رهه‌م دێن.