هوماره‌کانی ژێر گوشار، به‌رهه‌می ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سووپر ئه‌کشێنه، که بۆ به کارهێنانی گاز، بۆ کارگه کیمیاییه‌کان له پالآوگه‌کاندا به مه‌به‌ستی دڵۆپاندن و له پیشه‌سازی خۆراک و کارگه‌کانی‌تردا به مه‌به‌ستی خه‌زن کردنی هه‌وای تۆکمه و ته‌نانه‌ت وه‌کوو زه‌ربه‌گریش له سیسته‌مه‌کانی ئاوبه‌ری ناوشاریشدا به کار ده‌برێت.
ئه‌م جۆره هومارگه‌له به دوو شێوه‌ی هوماره‌کانی ژێر گوشاری نه‌گۆڕ و گۆڕه‌که‌کان، دابه‌ش ده‌کرێن.
هوماره نه‌گۆڕه‌کان له باری بیچم و ڕواڵه‌ته‌وه به دوو جۆری کۆڵه‌که‌یی و ئاسۆیی دابه‌ش ده‌کرێن.
داڕشتن و به‌رهه‌م‌هێنانی هۆماره‌کانی ژێر گوشار به گوێره‌ی پارامتره جۆراوجۆره ته‌کنیکیه‌کان و به گوێره‌ی ستاندارده‌کانی (BS5500) یان(ASME Sec. VIII)ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و ئاکامه‌که‌شی به یارمه‌تی نه‌رمامێرگه‌لێ وه‌ک: (PVElITE)ه‌وه ئه‌رێ ده‌کرێن.
که‌رسته‌کانی به‌کاربراو له هوماره‌کانی ژێر گوشاردا، زۆرتر له‌پۆلآکانی که‌ربۆنی وه‌ک: A299,A515 یان پۆلآ ئالیاژییه‌کان وه‌ک: A517, A516، پێک هاتوون.
ئه‌م یه‌که‌ی وه‌به‌رهێنانه، توانای وه‌به‌رهێنان و داڕشتنی هوماره‌کانی ژێرگوشاری هه‌تا تیره‌ی 4مه‌تر و ئه‌ستوورایی 15 میلی‌مه‌تری هه‌یه و هه‌موو قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی سازکردن به چه‌شنی: هه‌ڵبژاردنی که‌رسته‌کان، لابردنی ژه‌نگ ، بڕینه‌وه، جۆشکاری، سازکردن، مۆنتاژ و پۆششی کانزا‌کان، له ژێر چاوه‌دێری وردی به‌رپرسانی کۆنترۆڵی کوالێتیدا ئه‌نجام ده‌درێت.