ئه‌م یه‌که‌ی وه‌به‌رهێنانه توانای وه‌به‌رهێنانی هه‌موو جۆره گۆڕێنه‌ری گه‌رما و سه‌رمای له جۆری توێکڵ و بۆری هه‌یه، به چه‌شنی: فێنک که‌ره‌وه‌کانی گاز یان ڕاوه‌کان، کۆندانسۆر و ئاواپراتۆر، گۆڕێنه‌ره‌کانی گه‌رمای تۆکمه، سه‌رچاوه‌کانی خاوه ن کۆیل و...
به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م یه‌که‌یه به گوێره‌ی ستانداردی ASME Sec. VIII و هه‌روه‌ها TEMA و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له نه‌رمه ئامێری B-JAC و له لایه‌ن ئه‌ندازیاران و پسپۆڕانیه‌وه، داده‌ڕێژرێت و هه‌موو قۆناغه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، به چاوه‌دێری وردی به‌شی کۆنترۆڵی کوالێتیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
گۆڕێنه‌ره‌کانی گه‌رما و سه‌رما به سه‌رنج به هه‌لومه‌رجه که، به شێوه‌ی چه‌ند جار تێپه‌ڕبوون، بێ فین یان فین‌دار، بۆڕی ڕاست یان به بیچمی U، ڕه‌وتی ڕاسته‌وخۆ، پێچه‌وانه یان یه‌ک بڕ و...
داده‌ڕێژرێت و به‌رهه‌م دێت. سه‌رچاوه‌کانی خاوه‌ن کۆیلی ئاوی گه‌رمی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌نعه‌تی سووپر ئه‌کشێن، له دوو جۆری کۆڵه‌که‌یی و ئاسۆییدا، به زه‌رفیه‌ته‌کانی 200 هه‌تا 10/000 لیترییه‌وه به‌رهه‌م دێن. جۆری وه‌ره‌قی دیواری سه‌رکلآوییه‌کان، له پۆلآی گاڵوانیزه‌یه و کۆیله‌کانیش له بۆڕی مسی و به گوێره‌ی ستانداردی DHP, ASTM 280 یان هاوشێوه‌که‌یه وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. تیره‌ی بۆڕییه‌کان 3/8 دینچ، 5/8 ئینچ و...و به ئه‌ستوورایی 0/35 ، 0/7 ، 0/9 میلی‌مه‌تر و زیاتریشه‌وه، که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیردرێت.